کورتەی هەواڵ
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژی دووشەممە (3-8-2026) ئەپڵیکەیشنی "ئی-پسوولە" دەکەوێتەوە کار، هاووڵاتییان و خاوەن کارەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپەکەوە بەپێی ڕێژەی دیاریکراو مەرجی لێخۆشبوون بۆ دانەوەی قەرزی کۆنی کارەبا بەکاربهێنن.
وردەکارییەکانی بریار و لێخۆشبوونەکە
هۆکاری ڕاگرتنی کاتیی ئەپەکە: لەپێناو زیادکردنی خانەیەکی تایبەت بە پرۆسەی لێخۆشبوونی قەرزەکان بە ڕێژەی 50%.
ڕێژەی لێخۆشبوون بۆ کەرتەکان: * 50% داشکاندن: بۆ هاوبەشانی ماڵان و ک کشتوکاڵی.
25% داشکاندن: بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری.
ماوەی دیاریکراو: پرۆسەی لێخۆشبوون تا 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت (نزیکەی مانگێک و حەوت ڕۆژ).
زانیاریی زیاتر
وەزارەتی کارەبا جەخت دەکاتەوە کە ئەمە دوایین جار دەبێت داشکاندن بەم شێوەیە جێبەجێ بکرێت. ئەگەر لە ماوەی دیاریککراودا قەرزەکان نەدرێنەوە، وەزارەت میکانیزمی دیکە دەگرێتە بەر بۆ کۆکردنەوەی تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان.
سەرچاوە: ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه