کورتەی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا ئاماژە بە هەموارکردنەوەی ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی بێمووچە دەکات، بەپێی بڕیارەکە ماوەی مۆڵەتەکە بۆ سێو دوو ساڵ کەمکراوەتەوە و لە ماوەی ڕاژەی فەرمانبەردا تەنیا یەکجار مافی وەرگرتنی هەول دەدرێت.
وردەکارییەکانی بڕیارەکە
دیاریکردنی ماوەی مۆڵەت: ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە (300) لە ڕێکەوتی 22/7/2026، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی کارکردن بە بڕیاری ژمارە (38)ی ساڵی 2015 و دیاریکردنی زیاترین ماوەی مۆڵەتی بێمووچە بە دوو ساڵ.
ئەژمارنەکردنی ماوەی مۆڵەت: ماوەی ئەو مۆڵەتەی وەردەگیرێت، بۆ هیچ مەبەستێک (لهوانه سەرمووچە، پلەبەرزکردنەوە یان خانەنشینی) ئەژمار ناکرێت.
دووبارەنەبوونەوەی مۆڵەت: لە ماوەی تەواوی ڕاژەی وەزیفیدا، فەرمانبەر تەنیا یەکجار دەتوانێت سوود لەم مۆڵەتە وەربگرێت.
پاڵپشتیی یاسایی و چوارچێوەی بڕیارەکە
ئەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی تەواوی حوکمەکانی یاسای بڕیاری تەشریعی ژمارە (418)ی ساڵی 1987 و بڕیاری ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق (ژمارە 107ی ساڵی 2010) دێت، وە هاوتەبایە لەگەڵ حوکمەکانی یاسای خانەنشینی گشتی.
سەرچاوە: بڕیاری فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه