Kurdistan Press - وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

ڕوونکردنەوەییەکی خێرای وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەڕێز (باسم محەممەد) وەزیری نەوتی حکومەتی فیدرال ، لە بارەی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی دابوو کە گوایە ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیە ڕادەست بکات

 

لێرەدا بۆ ڕای گشتی کوردستان و هەموو عێراق ڕوونی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم، هەمیشە داوای دادپەروەریی کردووە لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بە هەموو پێوەرەکانیش بەشی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرامبەری ئەمەی ئێستایە. دیاریکردنی پەنجا هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم

 

 ئەنجامی رێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی ئێمە نەبووە؛ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکە، بۆیە ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدرالی ئامادەن گفتوگۆ لە سەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بکەن، ئەوا بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم ئامادەین دانوستان بکەین و پشکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاربکرێت. لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە ستایشی هەڵوێستی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە بکەین کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال داوای دادپەروەری و زیادکردنی پشکی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیان کردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا