Kurdistan Press - پەیامێک لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاوڵاتیان پەیامێک لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاوڵاتیان

*ڕووناکی: نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 34,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی شەش*

 

وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی شەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

 

زۆرینەی هاووڵاتیان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 ڕۆژە.

 

لەم خوولەدا، کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان چارەسەرکرا، هەروەها بەشەکەی دیکەی لە خوولەکانی داهاتووی پسوولەکردندا چارەسەردەکرێن.

 

نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی شەش:

 

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)

 

کوردستان: 34,000

هەولێر: 36,000

سلێمانی: 30,000

دهۆک: 38,000

هەڵەبجە: 27,000

 

کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)

 

کوردستان: 462

هەولێر: 480

سلێمانی: 418

دهۆک: 516

هەڵەبجە: 368

 

پێشووتر لەم مانگەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنێکی ناوازەی یەکجارەیی بەڕێژەی تاوەکو 50٪ لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەستەبەرکرد وەک پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ هاوبەشان تاوەکو بتوانن بەیەکجاری قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەنەوە. ئەم داشکاندنە دەرفەتێکی ناوازەی یەکجارەیە بۆ هاوبەشان و بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

 

تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

 

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 

 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. 

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا