Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد. 

 

لە دیدارەکەدا کاردیناڵ لویس ساکۆ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەبوو، هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە ڕۆڵی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی تری کوردستان و عێراق هەبووە. 

کاردیناڵ لویس ساکۆ ئەوەیشی ڕاگەیاند کە لەبەر ئەو ڕۆڵە بەرزەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی و بەها مرۆییەکان گێڕاویەتی داوای لە پاپای ڤاتیکان کرد کە نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپا بە سەرۆک بارزانی ببەخشرێت.

 

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاپای ڤاتیکان و کاردینال لویس ساکۆ جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەیە کە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازیی بۆ بە میرات ماوەتەوە. هەروەها جەختی لە پاراستنی بەهای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەفتار و کردەوە، جۆری هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، نەک بیر و ئینتیمای ئایینی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا