لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ دەکات، داوایەکی فەرمی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی شاندێک ڕەوانەی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەکەدا.
پشکی هەرێم لە بودجە: بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پشکی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیدا بۆوەتە 14%.
هەڵوێستی لیژنەی دارایی: ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئیخڵاس دلێمی، جەختی کردەوە کە هەوڵ دەدرێت لە یاسای بودجەدا بەرجەستەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەو بەشە و شایستە داراییەکانی تری هەرێم دابین بکرێت.
کێشەکانی ڕابردوو: بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، هەرێمی كوردستان بودجەکانی وەبەرهێنان و بەکارخستنی بەدەست نەگەیشتووە و تەنیا مووچەی بۆ ڕەوانە کراوە، ئەویش بە چەندین کێشە تێپەڕیوە.
داواکارییەکانی هەرێم: ئێستە هەرێم هەوڵ دەدات تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی بە هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەدەست بهێنێت، چونکە تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی رادەستی حكوومەتی فیدراڵی کردووە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه