بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، ئاری سابیر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دۆخی دابەشکردنی بەنزین لە ئێستادا زۆر باشە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کێشانەی پێشووتر لە کاتی دابەشکردندا هەبوون وەک دووبارە وەرگرتنی بەنزین لە لایەن هەندێک کەسەوە، بە تەواوی نەماون.
بۆ کەمکردنەوەی زیاتری نۆرەگرتن، بڕیارە ژمارەی بەنزینخانەکانی تایبەت بە دابەشکردنی بەنزینی ۷٥۰ دیناری زیاد بکرێت:
زیادکردنی بەنزینخانەکان: ژمارەی بەنزینخانەکان لە ۳۲ بەنزینخانەوە دەگەیەنرێتە ۳٦ یان ۳۷ بەنزینخانە.
دابەشکردنی دادپەروەرانە: ڕێکارەکان بۆ ئەوە دانراون تاوەکو هاوڵاتییان بە ئاسانتر و بەبێ جیاکاری بەنزینی حکوومی وەربگرن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه