Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە

ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان وێڕای پیرۆزباییكردن بە بۆنەی هەشتاساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە خەباتی و مێژووی گەلی كوردستان و بنیاتنانی عێراقی تازە. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەرێمی كوردستان لە كاتی پەلاماری تیرۆریستانی داعشدا باوەشی بۆ ئاوارەكان كردەوە و وەك نموونەی باڵای مرۆڤدۆستی و برایەتی و هەست بەبەرپرسیارێتیان ناوزەد كرد. شاندی میوان قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دامودەزگاكانی هەرێمیان لە شەڕی تیرۆریستان و مسۆگەركردنی سەقامگیری و ئاساییش بەرز نرخاند. هەروەها داواشیان كرد كە هەماهەنگی لەنێوان یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای سەلاحەدین و پارێزگاكانی هەرێمدا هەبێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونە ئیدارییەكان و ئاوەدانیی هەرێمی كوردستان.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەو هەماهەنگی و كاری هاوبەشەی كە لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەو پارێزگایەدا هەیە. هەروەها كورتەیەكی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بۆ ئامادەبوان باس كرد و جەختی لە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق كردەوە و ئەوەشی ڕاگەیاند كە سوپاس بۆ خودا ڕژێمەكانی پێشووی عێراق نەیانتوانی ناكۆكییە سیاسییەكانی گەلی كوردستان لەگەڵ حكوومەتەكان بكەنە ناكۆكیی نێوان گەلانی عێراق. لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر عێراقی دوای 2003 و ئەوەی دووپات كردەوە كە دەستووری عێراق نەخشەڕێگەیەكی گونجاوە بۆ چارەسەركردنی كۆی ئەو كێشە و گرفتانەی لەئارادان.

 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئیداریی ناوچەكانیان، پرسیار و تێبینییەكانی خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانی وەڵام و بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا