مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەم نزیکانە کۆبوونەوەی ئاست بەرز لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانی گوتەبێژی پارتی:
ئەنجامدانی کۆبوونەوە: لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان کۆدەبنەوە.
بەرپرسیارێتیی نیشتمانی: پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هەست بە بەرهەستیی دۆخی ئێستا بکەن و هەنگاوی کردەیی بەرەو پێشەوە بنێن.
بەردەوامیی دیالۆگ: دیالۆگ و دانوستانەکان نەپچڕاون و بەستەڵەکی پەیوەندییەکان شکێنراوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه