بەیانیی ئەمڕۆ، شەممە 29ی ئابی 2026، دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد. کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیاران بەڕێوەچوو.
ئامادەبووانی دیاری کۆنگرە: فازڵ میرانی (بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پ د ک)، دلشاد شەهاب (نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان)، ڕێبەر ئەحمەد (نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، لەگەڵ وەزیران، پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی لایەنە سیاسییەکان.
ئامانجی کۆنگرە: نوێکردنەوەی پێکهاتەی سەندیکا و گونجاندنی لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکانی ڕێکخستنی پیشەی ئەندازیاری.
بڕیار و هەڵبژاردنەکان: لە قۆناغی کۆتاییدا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی نەقیبی سەندیکا، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، سەرۆک بەشەکان و نوێنەرانی ئەندازیاران ئەنجام دەدرێت.
بەشداریکردنی بەشە جیاوازەکان: نوێنەرایەتییەکە بەشەکانی شارستانی، تەلارسازی، کارەبا، میکانیک، نەوت، کیمیا و کۆمپیوتەر دەگرێتەوە، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ نەوەی نوێی ئەندازیاران.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه