مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، بە گوێرەی راپرسی بێت دەبێت بودجەی 14.14% بودجە بۆ كوردستان رەوانە بكرێت و هەر بڕێكی تر لە دەرەوەی ئەو ڕێژەیە ئەنجوومەنی وەزیران رەتی دەكاتەوە.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆكبووین لەسەر ئەوەی كە هەر رێژەیەكی بودجە لەدەرەوەی 14.14% رەت دەكرێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە رێژەی هەرێمی كوردستانە جگە لەوەی شوێنە دابڕێنراوەكان و هاوبەشەكان حیساب نەكراون و رێژەكە زیاتر دەبێت ئەگەر ئەو شوێنانە حیساب بكرێت.


وەڵام بدەوه