Kurdistan Press - هەموارکردنی دەستور لە غیابی یەکگرتوویی کورد هەموارکردنی دەستور لە غیابی یەکگرتوویی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەموارکردنی دەستور لە غیابی یەکگرتوویی کورد

هەموارکردنی دەستور لە غیابی یەکگرتوویی کورد
بێگومان ئامادەیی بەهێزو یەکپارچەی کورد لە بەغدا زامنی پاراستن و بەرگری کردنە لە ماف و داخوازیەکانی کورد. پێچەوانەی ئەمەش هەر جۆرە ناکۆکی و ململانێ و دژایەتی کردنی یەکتری لە لایەن هێزەکوردیەکانەوە، بە زیان بۆ هەرێم و ماف و داخوازیەکانی کورد دەشکێتەوە. 
کورد دەبێ لەوە تێبگا عێراق هێشتا قۆناغەکانی ساڵانی داخراوی رابردووی تێنەپەڕاندووە. هێزە سیاسیە عێراقیەکان بە داخەوە هێشتا خۆیان لە چنگ فکری بەغدایەکی بەهێز رزگارنەکردووەو پێیان وایەپاراستنی یەکپارچەیی عێراق لەسەرووی هەموو پرۆژەیەکی دەستوری و فیدڕاڵیە. جگە لەمەش جۆری مامەڵەکردنیان بە پرسی دەستورو فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان،  زادەی عەقڵیەتێکی کۆنەپەرەستانەی تائیفی و ماوەبەسەرچووە. 
بێگومان ئامادەیی بەهێزو یەکپارچەو یەکرەنگی هێزە کوردیەکانی لە بەغدا دەتوانێ فاکتەرێکی یارمەتیدەرو هێزێکی مەعنەوی سیاسی و دیپلۆماسی و گوشارێکی بەهێز بێت بۆ پاراستنی ماف و خواست و تایبەتمەندیەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵدانەوەو لاپەڕەو دەسپێکی تازە، بۆ جێ بەجێ کردنی دەستور و یاسا، لە پێناو ئارامی و سەقامگیری و شەفافیەت و خوشگوزەرانی سەرجەم گەلانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 
جگەلەمە هەر جۆرە ناکۆکی و دووبەرەیی و سێ بەرەیی و گرێدانی سەفقاتی نهێنی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە شەخسیەکان، هەوڵێکە بۆ بچوک کردنەوەی هەرێم و یەکپارچەیی و بەرژەوەندیە باڵا نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا