Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە

دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی (١٨-١٠-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕووی داوە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هێزەکانمان لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی کە ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا