Kurdistan Press - دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەکرێن دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەکرێن

بە گوژمەی زیاتر لە 770 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێن

 

بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٧٧٠،٤٣٠،٠٠٠)دینار كرد بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئەڵڵایی.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردنی شۆستەی گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی، لەگەڵ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەك لە سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی.

ئەو پرۆژانە لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕیزبەندی پرۆژەكان جێبەجێ دەكرێن و كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارۆچكەیە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه