Kurdistan Press - مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت کە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک بکەن مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت کە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت کە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک بکەن

سەربەلەیانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆکمان کرد. 

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرامان بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.

هەروەها بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسمان لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی. 

لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتمان راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتیانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جیدی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجێکارەکان و هۆکارەکانی ڕووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن. تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیارماندا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەهێنرێت ڕابگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا