هۆشیاری
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەر بارانی بەهێز، و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆمەکان هەیە، بۆیە تکا لە هاووڵاتیان و خاوەن دەزگا و شوێنەکانی نزیک رووبار و چۆم و سەرچاوە ئاوییەکان دەکەین، ئامادەسازی پێویست وەربگرن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دوور بخەنەوە لەو ناوچانە، هاوکات داوا لەو گوند و ئاواییانە دەکەین کە رووبار، باراناو یان ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا دەڕوات بەتایبەتی دەوروبەری هەولێر و شارە گەورەکان تکایە ئاگاداربن و مەترسی لافاو بەهەند وەربگرن. هاوکات داوا لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکەین لەیەکەم سەعاتەکانی پێنج شەممەوە لەوپەڕی ئامادە باشیدابن..
خودای گەورە کوردستان و خەڵکەکەی بپارێزێت..
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه