سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و و سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵێكی چڕی ته‌مومژ به‌شیك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراق بگرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌شوهه‌وای ته‌مومژاوی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش ده‌بێت، به‌ڵام چڕییه‌كه‌ی سووك یان مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بارانبارینش، سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه دا: پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشوور به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌سڕا و ئه‌نباڕ و زیقاڕ و میسان نمه‌باران ببارێت.
وەڵام بدەوه