ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به رژدى چووه‌ته ناو گفتوگۆ له دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى و به‌ر له هه‌موو شتێكیش باسى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ى شوبات، دووه‌م دانوستاندنى ناڕاسته‌وخۆى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له جنێڤ ده‌ستى پێ كرد و ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتى، "كات بۆ ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، قۆناغى ئێسته هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه". دواتر به‌قائى ئاشكراى ده‌كات و ده‌ڵێ، "بۆ تاران هه‌ڵگرتنى سزاكان له دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌وپه‌ڕى گرنگى هه‌یه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران باسى له‌وه‌یش كرد، وڵاته‌كه‌ى به نیازپاكى و به رژدى به‌شداریى له دانوساتدنى ئه‌تۆمى ده‌كات و ده‌شڵێ، "هیوادارین شاندى ئه‌مه‌ریكیش به هه‌مانشێوه به‌شداریى بكات".


وەڵام بدەوه