Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە

عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجەرایگەیاند، پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی گرفتەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ یەکێتی خاڵی هاوبەشیان هەیە و دەشڵێت: "چارەنووسمان پێکەوەیە و ئەگەر گرفتێک و جیاوازیش هەبێت ئاساییە، بەڵام بەرپرسیاریەتی هاوبەشمان هەیە".

عەلی حوسێن، گوتی: "لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت، پێویستە یەکلایەنە سەیری گرفتەکان نەکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ چارەسەریان بکەین، بێگومان بەرپرسیاریەتیمان لەم قۆناغەدا هاوبەشە، لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گرفتی گەورە هەن و ئەگەری تازە هەن، بۆیە دەبێ لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دابین و بەرپرسانە مامەڵە بکەین".

گوتیشی: "هەردوولا ئامادەییمان تێدایە بۆ کۆبوونەوە و چەند هەڤاڵێکیش بۆ ئەو بابەتە دیاریکراون کە پەیوەندیدارن بەو بابەتە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه