Kurdistan Press - زەنگی جەنگ لێیدا زەنگی جەنگ لێیدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی جەنگ لێیدا

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەم گەڕی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا و قسەی بەرپرسانی ئێران بەوەی ئامادەن بۆ رێككەوتن، ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا خۆی بۆ شەڕێكی گەورە لە دژی ئێران بە بەشداریی ئیسرائیل و لە ماوەیەكی زۆر نزیك ئامادە دەكات.

ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە هەر جموجۆڵێكی سەربازیی ئەمەریكا لە دژی ئێران، هەڵمەتێكی گەورەی سەربازی بۆ چەند هەفتەیەك دەبێت، نزیك دەبێت لە شەڕێكی سەرانسەری نەك هێرشێكی كورت و ورد وەك ئەوەی لە ڤەنزوێلا لە مانگی رابردوو ئەنجامی دا و بووە هۆی گرتنی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ئەو وڵاتە. 

راپۆرتەكە باسی ئەوە دەكات كە شەڕەكە بریتی دەبێت لە هەڵمەتێكی فرەوانی سەربازی هاوبەشی ئەمەریكا و ئیسرائیل، كاریگەرییەكەی لە شەڕەكەی هاوینی رابردوو بۆ سەر رژێمی ئێران زیاتر دەبێت، هەڵمەتەكە كاریگەرییەكی گەورەشی لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت، بەتایبەتی لێكەوتەی مەترسیداری بۆ سەر سێ ساڵی داهاتووی سەرۆكایەتیی ترەمپ دەبێت. 

وەك ماڵپەڕەكە پێشبینی دەكات كە گەیشتن بە رێككەوتن لەئارادا نییە، بەتایبەتی كە ئێران دەیەوێ دانوستانەكان تەنیا بەرنامەی ئەتۆمیی تاران بگرێتەوە و ئەمەریكا و ئیسرائیلیش دەیانەوێ بەرنامەی مووشەكی و میلیشیاكانی لە ناوچەكە بگرێتەوە، لەوكاتەی لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمەریكی پێی وایە هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، راوێژكارێكی ترەمپ بە ماڵپەڕەكەی گوت كە سەرۆك ترەمپ هەست دڵتەنگی دەكات، چونكە هەندێك لە بازنە نزیكەكەی وریایی لەبارەی شەڕ لەگەڵ ئێران پێ دەدەن، بەڵام پێی وایە ئەگەری 90% هەیە بۆ هێرشێكی سەربازیی ئەمەریكی لە چەند هەفتەی داهاتوو. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه