Kurdistan Press - دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چەندین مارکێت سزا دراون دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چەندین مارکێت سزا دراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چەندین مارکێت سزا دراون

بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە، ژمارەیەک بازرگان و خاوەن مارکێت نرخی شتومەکیان بەرز کردووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانییش دەڵێت، بەردەوام لە گەڕانداین و چاودێریی نرخی شتومەک و بازاڕ دەکەین، هەر لەو ماوەیەشدا چەندین مارکێت و دوکانمان داخستوون و سزا دراون.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی، سەر بە وەزارەتی گشتیی بازرگانی و پیشەسازییە و یەکێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالیتی شتومەک و خۆراک لە بازاڕدا، کە پێویستە فرۆشتنی کاڵاکان بە شێوازێک بێت هەم کوالیتییان بەرز بێت و هەمیش بەسەرچوو نەبن، دیارە کە بە بەردەوامی لە بازاڕداین لە گشت شارەکانی کوردستان، ئەم بەردەوامبوونەشمان بۆ ئەوە نییە کە بەس بۆ دیکۆر بێت، بەڵکوو بە کردار کارمان کردووە و لە ساڵی ڕابردوودا "٢٠٢٢" توانیمان زیاتر لە ٤٤٨ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەست بەسەردا بگرین و زیاتر لە پێنجسەد و ٢٩ ملیۆن دینار غرامەی خەڵکمان کردووە، کە سەرپێچییان لە ڕێنماییەکان کردووە، هەروەها زیاتر لە ٥٠ هەزار سەردانمان کردووە بۆ هەموو مارکێت و مۆڵەکان لە شارەکانی کوردستان و زیاتر لە ١٨٠٠ سەرپێچیمان تۆمار کردووە و زیاتر لە ٢٠٠ تا ٣٠٠ دوکان و مارکێتمان داخستووە، هەموو ئەمانەش ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئێمە لە ڕابردوودا بەردەوام بووین و لەنێو بازاڕ بووین بۆ چاودێریکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕدا."
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەبارەت بە بەرز و نزمیی نرخی دۆلار دەڵێت: "لە ئێستادا کە ئەم بارودۆخە هاتووەتە پێشەوە، لەسەر هێڵین و ڕۆژانە لیژنەکانمان لەنێو بازاڕدان، دیارە گۆڕانکاری لە نرخی هەندێک کاڵا و شتومەک و خۆراک ڕووی داوە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێندرێتەوە، کە بازرگانەکان هەندێکیان بەقەرز شتومەک دەکڕن و دەبێت بە نرخی ئێستا قەرزەکە بدەنەوە، بۆیە ئێستا چاودێریی ئەم نرخانە دەکەین و گەر بزانین کاڵایەک نرخەکەی زیاد لە پێویست بەرز بووەتەوە، بە دڵنیاییەوە سەیری مەنەفێستی ئەم کاڵایە دەکەین، ئەگەر پێش بەرزبوونەوەی نرخی بەهای دراو بێت، ئێمە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەین و ڕێگە نادەین هیچ کاڵایەک نرخەکەی بەرز ببێتەوە، بۆیە هەر بەرزبوونەوەیەکیش ببێت بەهەر هۆکارێک، ڕێگە نادەین نرخەکەی تێپەڕێنن لەوەی دیاری کراوە".
شێخ کامیل ئاماژەشی دا: "چەند ڕۆژێکە لە دوای ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەردەوام گەڕاوین و سزای چەندین مارکێتمان داوە و ڕێگە نادەین هەل بقۆزنەوە، چونکە پێشتر بە نرخێکی هەرزانتر کاڵاکەیان هێناوە و ئێستا دەیانەوێ بەم نرخە بەرزی بکەنەوە چونکە ڕۆژانە نرخ وەردەگرین و هەر مارکێت و دوکاندار و بازرگانێک نرخەکەی زیاد لە پێویست بەرز بکاتەوە، شوێنەکەی دادەخەین و سزا دەدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا