Kurdistan Press - حكوومه‌تی هه‌رێم: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران دەبەسترێتەوە حكوومه‌تی هه‌رێم: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران دەبەسترێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حكوومه‌تی هه‌رێم: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران دەبەسترێتەوە

دروستکردن و بوونیادنانی ڕێگاوبان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لەپێناو ئاسانکارییکردن بۆ هاتووچۆکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران.
‎ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14ى1ى 2023 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژەی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، لە دوو قۆناخ پێکدێت و درێژییەکەی 65 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونیی هەردوو قۆناخەکەش، ڕێگای کاتژمێرێک و 25خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک.
‎عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، لەبارەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە، بە گوژمەی 46 ملیار دینار، بەدرێژایی 24 کیلۆمەتر و پانیی 17 مەتر، تەواوکراوە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان و شۆفێران.
‎لەبارەی قۆناخی دووەمی پڕۆژەکەوە، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، گوتی: “جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پرۆژەکە بەردەوامە و 58٪ـی کارەکانی تەواوبووە، ئەم قۆناخە 41 کیلۆمەتر درێژە و گوژمەکەی 137 ملیار دینارە، 35 پردیشی تێدایە کە درێژیان بە چوون و هاتن، دەگاتە 5 کیلۆمەتر.
‎حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران، دەبەستێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا