Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابووری ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشت وگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چۆنیەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی ، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه