Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی نەنجوومەنی زانکۆکانی جیھان کرد کە پێکھاتبوو لە: 
د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان و د.کاروان یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها  پێزانییان بۆ  پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه