Kurdistan Press - سەرمایەکی سەخت و بەفر بەڕێوەیە سەرمایەکی سەخت و بەفر بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرمایەکی سەخت و بەفر بەڕێوەیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ سبەی دووشەممە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرمایەکی "سەخت" دەستپێدەکات.
 
رۆژی یەکشەممە، 22-1-2023، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی: "لە 28ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی سەرمای سەخت روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و باران و بەفر دەبارێت، شەپۆلەکەش بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک ناوبەناو بەردەوام دەبێت".
 
بەگوتەی محەممەد کەمال، شەپۆلەکە لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی بەهێزی دەریای نێوەڕاستە. گوتیشی: "بەگوێرەی نوێترین پێشبینیی، لەو شەپۆلەدا بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت، لە هەولێر بارانی باش دەبارێت و بەفر بشبارێت کەم دەبێت؛ لە دەوروبەری دهۆکیش بەفری زۆر دەبارێت و لەنێو شارەکەدا کەم دەبێت و تێکەڵی باران دەبێت".
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی گوتی، 28ـی ئەمە مانگە شەپۆلەکە سەرەتا بە لاوازی دەستپێدەکات و باران لە هەموو شارەکان دەبارێت. گوتیشی: "پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە و خێرایی با چالاک دەبێت بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و، وشکە سەرما ناوچەکە دەگرێتەوە؛ بۆ هەموو پێشبینییەکانیش ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە".
 
ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 18 پلەی سیلیزی
- سلێمانی؛ 15 پلەی سیلیزی
- دهۆک؛ 16 پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 19 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلیزی
- زاخۆ؛ 17 پلەی سیلیزی
- سۆران؛ 15 پلەی سیلیزی
- گەرمیان؛ 20 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا