Kurdistan Press - زستانی سەخت دەسپێ دەکات. زستانی سەخت دەسپێ دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زستانی سەخت دەسپێ دەکات.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەهەندێک شوێن ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاوو لافاوی کتوپڕ هەیە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "دۆخی تەڕو پڕ داباراناوی و سەرماو سۆڵە ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان و هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی دابارینەوە کەسەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاست و ڕەشە و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداریش کارتێکەر دەبێت لەسەری و لەگەڵ شۆڕبوونەوەی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لە مەودای 30 بۆ 31ی مانگ و تێکەڵ بوونی بەشەپۆل".

ئاماژەشی بەوەداوە: "لەڕۆژی شەممەوە کەدەکاتە 28ی مانگ شەپۆلەکە دەگاتە ناوچە جیا جیاکان و بەتێپەڕبوونی کات تاوەکوو 29ی مانگ هەموو ناوچەکان بەگشتی دەگرێتەوە بەکاریگەریی و بڕی جیاواز بۆ ڕۆژانی دواتر کاریگەریی شەپۆلەکە بەهێز دەبێت بەو هۆیەوە تاوەکوو کۆتایی هەفتە لەسەر جەم ناوچەکان بارانی باش دەبارێت ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاو و لافاوی کتوپڕ هەیە لە نزمایی و چەمەکان و ئەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەسەرە لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکە بەسەر بەشێک ناوچە تایبەت نزماییەکان و هەندێ لەکاتەکان پلەکانی گەرما لەمەودای شەپۆلەکەدا 3 تاوەکوو 4 دادەبەزێت خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێ ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت".

ئەوەشی خستووەتە روو: "بەفربارین لە کۆتایی مانگەوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە بەگشتی، هەروەها بەپێی گۆڕانکارییەکانی ئێستا بەفر دادەبەزێتە بەشێکی سەنتەرەکان و نزماییەکانیش بەکاریگەریی جیاواز".

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: "دوا بەدوای ئەم شەپۆلە لەمەودای هەفتەی یەکەمی مانگی دوودا حاڵەتی تری باران و بەفر و سەرما و سۆڵەی تر هەیە و بارستە هەوایەکی تری ساردی جەمسەری دادەبەزێتە سەر ناوچەکان مانگی دوو سەرما و بەفر و دابارین زیاترە و بەشێکی زۆری ناوچەکان ئەگەری سپی پۆشبوونیان بە بەفر هەیە بەسەنتەرەکانیشەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا