Kurdistan Press - لەبارەی مووچــەی مانگی پێنج زانیاری هات لەبارەی مووچــەی مانگی پێنج زانیاری هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچــەی مانگی پێنج زانیاری هات

هەولێر - بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق مەرجی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ پێش جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بابەتەکە بەندە بە هەوڵ و فشاری نوێنەرانی کوردەوە لە بەغدا.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ بڕیارە حکومەتی فیدراڵی پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەش بکات. سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوە کرد کە ناردنی مووچە پێش جەژن، دەکەوێتە سەر شانی نوێنەران و بەرپرسانی کورد لە بەغدا کە تا چەند چالاک دەبن و فشاری پێویست دروست دەکەن.

لەسەر پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەش، فازڵ نەبی ڕوونیکردەوە کە هەولێر و بەغدا دەتوانن پێشوەختە لەسەر بابەتی ١٢٠ ملیار دینارەکە بگەنە ڕێککەوتن و هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە. ناوبراو جەختی کردەوە: "ئەگەر برادەرانمان لە بەغدا چالاک بن و بتوانن فشار بکەن، بەڵێ پێش جەژن مووچەی مانگی ٥ دێت."

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەمان بەرپرسی پێشووی عێراق هۆشدارییەکی توندی دابوو و ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ پەسەند نەکرێت، ئەوا بەغدا بەنیازە هاوشێوەی ڕابردوو، مووچەی دوو مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدات.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا