شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەمزووانە بەشێکی زۆری ناوچەکان سپی پۆش دەبن بە بارینی بەفر، بە سەنتەری شارەکانیشەوە.
ئەمڕۆ شەممە 28/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ چلەی زستان کاری خۆی دەکات، بەشێکی زۆری ناوچەکان سپی پۆش دەبن بەبەفر بەسەنتەری شارەکانیشەوە بەمزووانە".
ئەوەشی خستووەتە روو: "لەبەشێکی ناوچە کوێستانەکان تا سەرووی یەک مەتر بەفر دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان ڕێگاکان پەکیان دەکەوێت بەهۆی بەفرەوە
ئاماژەشی بەوەداوە: "بەفر دەگاتە دهۆک و دەشتاییەکانی پارێزگای هەولێر و گەرمیانیش ڕێژەکەی لەهەڵەبجە و سلێمانی زیاتر دەبێت لەچاو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و بەشێک ناوچەی تر".
وەڵام بدەوه