Kurdistan Press - د. بەشیر حەداد : بەکشانەوەی پارتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت د. بەشیر حەداد : بەکشانەوەی پارتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. بەشیر حەداد : بەکشانەوەی پارتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت

جێگری پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بەبێ پارتی حکوومەتی ئێستای عێراق دروست نەدەبوو، بە کشانەوەی پارتییش پرۆسەی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت و دەشڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی چەند لایەنێکی لە پشتە و دادگاکە خۆی بووەتە کێشە لە عێراق.

د. بەشیر حەداد، جێگرێ پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتریش دادگای فیدراڵی چەند بڕیارێکی دژی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ٣١ی ئەم مانگەش ھەمان بڕیار بۆ زیانگەیاندن بە ھەرێم دەربکات، ئەمانە بڕیاری سیاسین لە چوارچێوەی یاساییدا دارێژراون و دژی ھەرێمی کوردستان دەردەکرێن، ئەوەیش مانای ئەوە دەگەیەنێ متمانە لە نێوان ھەرێم و بەغدا دروست نەبووە، ھەرچەند جارێک پەیوەندییەکان بەرەو باشتر بچن، ھەندێ لایەنی سیاسیی عێراقی کۆسپ دەخەنە بەردەم پەیوەندییەکان، چونکە بڕیاری دادگای فیدراڵی تەنیا زیانی بۆ ھەرێم نییە، بەپێچەوانەوە زیانی زیاتر بە عێراق گەیاندووە.

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت: "کورد بەشێکی سەرەکیی حکوومەتی عێراقە و ھەموومان دەزانین بەبێ بەشداریی کورد بەتایبەتی بەبێ بەشداریی پارتی، حکوومەتی ئێستای عێراق دروست نەدەبوو، زیاتر لە ساڵێک قەیرانی سیاسی عێراقی گرتەوە و بەبێ پارتی عێراق نەیدەتوانی لەو قەیرانە ڕزگاری بێت، ئێستایش بە کشانەوەی پارتی سیستەمی سیاسی لە عێراق تێک دەچێت، لەبەر ئەوەیش بڕیاری دادگای فیدراڵی بە زیانی عێراق و سیستەمی سیاسی لە عێراق دەشکێتەوە.

د. بەشیر حەداد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دادگای فیدراڵی لە ھەموو وڵاتێکی فیدراڵی کار بۆ ھێنانە کایەی سەقامگیریی سیاسی دەکات، چونکە دادگایەکی سیاسییە و نابێت ببێتە فاکتەرێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی سیاسی، بەداخەوە پێشووتر لەنێو دادگای فیدراڵی بڕیاردان بەو شێوەیە نەبووە، بەپێچەوانەوە سەقامگیریی سیاسی لەبەرچاو گیراوە و دانیان بە خۆدا گرتووە و بڕیاری بەپەلەیان دەرنەکردووە، بەداخەوە ئەم جارە دادگای فیدراڵیی عێراق بووەتە بەشێک لە کێشەکان و تێکدانی سەقامگیری لە عێراق، پێویستە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕەھەندی سیاسی و یاسایی و ئابووری و کۆمەڵایەتییان ھەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا، نەک وەکوو ئێستا بڕیار بدات، ئەمەی ڕووی داوە تەنیا سکاڵای پەرلەمانتارێک نییە، بەڵکوو چەند لایەنێک لە پشت جووڵاندنی کەیسەکەوەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه