Kurdistan Press - چەند ڕێنماییه‌ك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێران چەند ڕێنماییه‌ك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند ڕێنماییه‌ك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ شوفێران له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كان ده‌ڵێت پێویسته‌ شوفێران به‌ر له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ پاقلاوه‌ و شه‌ربه‌ت و تورشیاتیان كڕیبێت، چونكه‌ له‌و كاته‌ به‌دواوه‌ بێتاقه‌تی ده‌گاته‌ لووتكه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌ره‌تا پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی رەمەزان له‌ شوفێران ده‌كات، دواتریش داوا ده‌كات لەو مانگە پیرۆزەدا بۆ سەلامەتی پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن .

1/ پێویستە لێخوڕین بەو خیراییە بکرێت کە بەپێی هێماکانی هاتووچۆ دیاری کراوە، نەک زێدەڕۆیی بکرێت، چونکە ڕێگا هەمان ڕێگای جارانە، وە ئۆتۆمبێلەکەشتان هەمان ئۆتۆمبێلە، ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزانتان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، جەستەی ئێوەیە کە بەهۆی ڕۆژووبوون شەکر و فشاری خوێنتان دادەبەزێت، وە دەبێتە هۆی بێتاقەتی، بە مەش توانای شوفێریتان کەمتر دەبێتەوە، جا ئەگەر تیژڕۆ بن ئەوەندەی تریش تواناکانتان کەم دەبێتەوە.

2/ پێویستە بەر لەسواربوونی ئۆتۆمبێل تەماشایەکی خۆتان بکەن و گوێ لە زمانی جەستەتان بگرن، ئەگەر هەستتان کرد کە بێتاقەتن، یان زیاد لە ڕادەی ئاسایی توڕەن یان خەوتان دێت، شوفێری نەکەن.

3/ پێویستە پێداویستییەکان ڕۆژوو شکاندن (پەقلاوە، تورشیات، شەربەت، خورما و هەرشتێکی تر کەپێویست بێت) بەر لە کاتژمێر4ی ئێوارە کڕابێت، بۆ ئەوەی لەو کاتە بەدواوە کە بێتاقەتی لە لووتکەیە، تووشی ئەوە نەبن بچنە بازاڕ بۆ شت کڕین، چونکە لە گەڕانەوە تووشی دۆخێکی نالەبار دەبن و ناچار دەبن تیژڕۆیی بکەن.

4/ پێویستە چاوتان بە بەردەوام لەسەر ڕێگا و دەوروبەر بێت، وه‌ چاوتان بەردەوام بێت لە گەڕان لە پیادەکان کە ئەوانیش بەهۆی بەڕۆژووبوون تەرکیزیان لەدەست دەدەن، لەوانەیە بێ ئاگایی بپەڕنەوە.

5/ بۆشوفێرانی بارهەلگر و تاکسییەکان هێلی دەرەوە، پێویستە هەر لە پاش نوێژی تەڕاویح بخەون، ئەگەر بەنیاز بن لە پاش نوێژی بەیانی دەربچن بۆ سەر کارەکانیان، وە نابێت تاکو پارشێو بەخەبەر بن و لە دوای نوێژی بەیانی بچنە سەرکار، چونکە لەو حالەتە خەوەکانیان لە پشتی ستێرنی ئۆتۆمبێلەکان تەواو دەکەن، بەمەش تووشی ڕوداو و کارەسات دەبنەوە.

6/ پێویستە زۆر بە ئاگاییەوە لە یەکتربڕەکان نزیک ببنەوە تەنانەت ئەگەر ڕێگایەکان چۆلیش بن، چونکە مەترسیدارترین شوێن لە شەقامەکان یەکتر بڕەکانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه