Kurdistan Press - پارێزگاری كه‌ركووك بە نووسراوێكی فه‌رمی ناوی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دووبز و شاره‌دێی پردێ به‌ كوردی قه‌ده‌غه‌ كردووە پارێزگاری كه‌ركووك بە نووسراوێكی فه‌رمی ناوی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دووبز و شاره‌دێی پردێ به‌ كوردی قه‌ده‌غه‌ كردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری كه‌ركووك بە نووسراوێكی فه‌رمی ناوی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دووبز و شاره‌دێی پردێ به‌ كوردی قه‌ده‌غه‌ كردووە

نووسراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی دووبزه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه‌ی كراوه‌‌ و تێیدا داوای كردووه‌ له‌ نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا چیتر ناوی پردی و دووبز به‌ كوردی نه‌نووسن، به‌ڵكو به‌ عه‌ره‌بی بنووسن ئاڵتوون كۆپری و دبس.

به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی دووبز له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ فه‌رمانی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه‌یه‌ و چیتر له‌ نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا ناوی ناحییه‌ی پردی و قه‌زای دووبز نه‌نووسرێ.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق زمانی كوردی له‌ ته‌ك زمانی عه‌ره‌بیدا زمانی فه‌رمییه‌ له‌ عێراقدا، هه‌روه‌ك له‌ ده‌قی مادده‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌: زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمین له‌ عێراق،هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی مافی عیراقییه‌كان بۆ فێركردنی ڕۆڵه‌كانیان به‌ زمانی دایك وه‌ك توركمانی و سریانی و ئه‌رمه‌نی له‌ ده‌زگاكانی فێربوونی حكوومی به‌پێی رێنماییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه