سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: بوونی هەر هێزێکی ئەوروپی لە ئۆکراینا بە هیچ شێوەیەک قبوڵكراو نییه، ئه‌وه‌ش له كاتێکدایه هاوپەیمانەکانی کیێڤ هەوڵ دەدەن گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆكراینا دابین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه: سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەو گەرەنتییە ئەمنییانەی هێزه‌كانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت بە ئۆکراینای بده‌ن گوتی: ئەمە بە هیچ شێوەیەک بۆ فیدراسیۆنی سه‌روه‌ریی رووسیا قبوڵكراو نییه. ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە دەستێوەردانی ئاشكرای هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه لە خاکی ئۆکراینا ."
وەڵام بدەوه