ھەولێری پایتەختی کوردایەتی مەردە، سرۆشتی وایە کەس بەتەنھا بەجێناھێلیت بەوەفایە، لەھەر کوردێک بقەومێت بەھانای دەچێت باوەشی بۆ دەکاتەوە. لەدھوک قەوما ھەولێر بەھانای چوو، لەسلێمانی قەوما ھەولێر بەھانای چوو، لەھەر کێ بقەومێت ھەولێر مەردایەتی خۆی نواندووە پێشەنگ بووە لەبەھاناچوونی.
لەکەرکوک قەوما، کەرکوکیەکان شاری خۆیان بەجێھێشت ھەولێر باوەشی کوردایەتی بۆ کردەوە زۆرترین کوردی کەرکوک لەخۆ گرتەوە وەکو مێوان نا وەکو خاوەن ماڵ، ھەولێر باوەشی کوردایەتی بۆ ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات و باکوری کوردستان کردەوە، داڵدەی کوردایەتی یە ھەمیشە زۆرترین کورد لە خۆ دەگرێتەوە. ھەولێر دوێنی و ئەمڕۆ و سبەینێ ناوەندێکە بۆ ھەموو کوردەکان لەھەر شوێنکی جیھان بێت.
ھەولێر ھەمیشە پەناگەھەک بووە بۆ ستەملێکراوەکان باوەشی مروڤ دوستی بۆ خەڵکی تریش دەکاتەوە کە لێیان دەقەومێت لە خۆ دەگرێت، باوەشی بۆ سونە کردەوە کە لێی قەوما داعش بۆ ھات، باوەشی بۆ شیعە کردەوە لەژێر زوڵمی سونە دابوون، باوەشی بۆ ھەموو کەسێک دەکاتەوە کەلێی دەقەمێت لەمروڤ دوستی پێکەوە ژیان سیفەتی ھەرە باوی ھەولێرە پێشەنگە لە ھەموو ناوچەکە.
کە لەھەولێر قەوما، لافاو جەستەی زامدار کرد ناخی ھەموو کوردێک زامداربوو، لەھەموو شارو شاروچکەکان بە مناڵ و پیر و گەنج و ژنەوە بەھانایان چوون، چاکەی ھەولێریەکان لەبەرچاوبوو کومەکیان بۆ کردەوە زۆرترین ھاوکاریان بۆ نارد. منەتی عێراقیش ھەڵنەگرت کە بە دووملیار وەکو سۆکایەتی بۆ کارەساتەکەی ھەولێر تەرخانکرد، خەلکی کوردستان نزیکەی 5 ملیار بۆ ھەولێر کوکردەوە کە دووئەوەندە و نیو پارەی دەوڵەتی عێراق بوو کە بۆ ھەولێر تەرخان کرد کە ھەولێر ڕەتی کردەوە وەری نەگرت.
ھەولێر باوەشی کراوەیە بۆ ھەر کەسێک کەھانای بۆ دێنێت بەڵام کەبیانەوێت بە زوری باوەش بەھەولێر دا بکەنەوە بچەمێنن ھەولێر ناچەمێت دەیانچەمێنێت کەبیانەوێت ھەولێر لەسەر ئەژنۆ بکەوێت ھەولێر لەسەر ئەژنۆ ناکەوێت لەسەر ئەژنۆیان دەخات، کەبیانەوێت ھەولێر ببەزێنن ھەولێر نابەزێت دەیان بەزێنێنێت، کەبیانەوێت ھەولێر بیخەن ھەولێر ناکەوێت دەیانئێخیت، ھەولێر شاری ھولاکۆ بەزێن و داعش بەزێن و حەشد بەزێن ھەرچی داگیرکار و نەیاری کوردستان بەزێنە پشتیان لە ئەرزداوە تا ئێستا ئەو زامە بەزێنەیان بەری نەداونە.
ھۆشیاربن ھەولێر سرۆشتی خۆی ناگۆڕێت، چاکەی لەگەڵ بکەی دووجار چاکەت لەگەڵ دەکات، ئازاری بدەی بەشێوێک ئازارت دەدات کەھەرگیز ئەو ئازارە لەبیرت نەچێت.
وەڵام بدەوه