Kurdistan Press - لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن و دەستەبەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت 'بەغدا هاتنە پێشەوەی لەم ڕووەوە هەیە'.

 هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی پێنج و شەشی بۆ بەغدا ناردووە و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەردوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە لە بەغدا بێ ئومێد نەبووینە، بڕیارە ئەم هەفتەیە کێشەکەنمان لەگەڵیان یەکلایی ببێتەوە، دوای چارەسەر بوونی کێشەکان مووچەی مانگی پێنج دەنێرن و چەند ڕۆژێک دواتر مووچەی مانگی شەش دێت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی  ڕایگەیاند:

٠ ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی مووچە بکرێت، ئەو کاتە بابەتەکە ئاسان دەبێت.

٠ هەنگاوەکان جارێ بەرەو بەغدان، چونکە ڕێککەوتنمان لەگەڵ کردوون و لەبەر ئەوان نەوتمان ڕاگرتووە.

٠ ئەمڕۆ 28-6-2025، دانیشتن لەسەر مەلەفی نەوت هەبوو، بەڵام ئێمە لەو کۆبوونەوەیە ئامادە نەبووین، بۆیە زانیاریمان لەسەر کۆبوونەوەکە نییە.

٠ ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی نەوت بکرێت، پرسی داهاتی ناوخۆ دەمێنێت، ئەویش بەغدا داوای 50%ـی هەموو داهاتی ناوخۆی کوردستان دەکات، پێشتر ئێمە نیوەی داهاتی گومرگ و باج مان ڕادەست کردوون.

٠ ئەگەر لەسەر مەلەفی نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕێککەوتن بکرێت و بەغدا قەناعەتی بێت، مووچە دەنێرێت و کێشەمان نابێت.

٠ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕوای وابوو، کە دەبێت دوایین هەوڵ لەگەڵ عێراق بدەین، هەوڵیش بۆ ئەمە دراوە و عێراقیش هاتنە پێشەوەی لەم ڕووەوە هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه