Kurdistan Press - ھێمن میرانی: دەست بەسەر چەکدا دەگرین و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت ھێمن میرانی: دەست بەسەر چەکدا دەگرین و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێمن میرانی: دەست بەسەر چەکدا دەگرین و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە داماڵینی چەک و دەشڵێ، ھەر کەسێک چەکی لابێت لە دەرەوەی یاسا، ئەوە بەبێ چاوپۆشی لە پێگە و ناوبانگی دەستی بەسەردا دەگیرێت و یاسا لەسەر ھەموو کەسێک جێبەجێ دەکرێت.

د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ ھەڵمەتی داماڵینی چەکی دەست پێ کردووە و ھەبوونی ژمارەیەکی زۆری چەک لە دەست ھاووڵاتیان ھۆکارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی تاوان و کوشتن لە ھەرێمی کوردستان، ئێمە دەمانەوێ ژمارەی چەک لە ھەرێمی کوردستان سنوردار بکەین و وەزارەت دەستی بە ھەڵمەتی گەڕان بەدوای چەکدا کردووە و بەردەوام مەفرەزەکانی ھێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک.''

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی: "بەداخەوە ھەر کێشەیەک چەکی تێدا بەکار بێت، چارەسەرکردنی ئەستەمە، لەبەر ئەوەشە حکوومەت دەیەوێت کۆتایی بە چەکی بێمۆڵەت بێنێ و کار دەکات بۆ ئەوەی چەک لەنێو کۆمەڵگادا سنوردار بکرێت.''

لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ چەک لە ھەموو کەس وەردەگیرێت، لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت، د. ھێمن میرانی ئاشکرای کرد: "لە ھەر شوێنێک بزانین چەک ھەیە و چەکەکە ھی حکوومەت نییە، ئەوە بەبێ دوودڵی ھێزەکانمان دەچنە سەر ئەو شوێنە و دەست بەسەر چەکدا دەگرن، ئەگەر ئەو کەسە ھەر پلە و پۆستێکی ھەبێت لە دەرەوەی یاسا، واتە کەس بەدەر نییە لە یاسا و لەلای حکوومەت و یاسا وەک یەک لەسەر ھەموو کەسێک جێبەجێ دەکرێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا