دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرانبوونی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بەهۆی ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا چەند جۆرە باجێك زیادكراوە، لەوانە باج لەسەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت، هیام یاسری، وەزیری پێوەندیكردن لە حكومەتی عێراق رەتی كردەوە كە دووبارە باج بخرێتەوە سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، كە ئەگەر بسەپێنرێت جارێكی تر نرخیان گران دەبێتەوە.
ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە، لە پڕۆژەیاسای بوودجە کە لە لایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان رەوانە كراوە، هیچ دەقێكی تیادا نییە لەبارەی سەپاندنەوەی باج بەسەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت، دووپاتی كردەوە كە حكوومەت پابەندە بە بڕیاری پێشووی لەوبارەوە.


وەڵام بدەوه