دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 17-4-2022 بڵاویكردۆتەوە كە سبەی دووشەممە لەناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق پلەكانی گەرما بەراورد بەرۆژانی رابردوو بەرزتر دەبنەوەو بەرزبوونەوەیەكی كەمی خۆڵبارینیش روودەدات .
هەروەها كەشناسی عێراق بۆ رۆژی سێشەممە پێشبینی كردووە كە لەناوەڕاستی عێراق لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كاریگەری رەشەبای باشوری رۆژهەڵات بۆ سەر ناوچەكە دەستپێبكات و لەهەندێك ناوچە خێراییەكەی بگاتە 30-40 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، هەروەها لەناوچەكانی باكووریش كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دەمێنێت، سەبارەت بەناوچەكانی باشووریش بەهۆی كاریگەری زۆری خۆڵبارینەكەوە مەودای بینین بۆ 2-4 كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەمەشداوە كە كاریگەری خۆڵبارینەكە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت و رۆژی پێنج شەممە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.
پسپۆرانی بواری كەشناسی ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی چەند جارێكە عێراقی گرتۆتەوە بۆ كەم بارانی دەگێرنەوە
وەڵام بدەوه