Kurdistan Press - کاتی هێرشی سەر ئێران راگەیاندرا کاتی هێرشی سەر ئێران راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی هێرشی سەر ئێران راگەیاندرا

  هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی دۆحە لە نێوان قەتەر و ئێران لەسەر بنەمای پەیامەکەی واشنتن بۆ وەستانی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەگەری جووڵەیەکی سەربازیی نوێ دژی ئێران دەکەن.
 کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ نزیکبوونەوەی قۆناغێکی تری ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران کردووە.
 توێژەرێک لە پەیمانگەی توێژینەوەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت، ڕەنگە لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەی داهاتوودا، سەرۆکی ئەمەریکا بگاتە ئەو ئەنجامەی چاوەڕوانکردنی وەڵامی تاران چیتر سوودی نییە.
 ئاماژەی بەوەیش کردووە، پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی ئەنجامدانی جووڵەیەکی سەربازی دژی ئێران بەر لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بدات، واتە وادەی دەستبەرکاربوونی ئەندامانی نوێی کۆنگرێس.
 بەپێی ڕاپۆرتەکە، بۆیە ڕەنگە لە قۆناغی داهاتوودا پەرەسەندنی سەربازی بەسەر حیساباتەکانی ئەمەریکادا زاڵ بێت و دۆخەکە ئاڕاستەیەکی تر وەربگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا