Kurdistan Press - هێڵێکى ئاسمانى ڕێگە بە بەکار هێنانى ئامێرە بێتەلەكان نادات هێڵێکى ئاسمانى ڕێگە بە بەکار هێنانى ئامێرە بێتەلەكان نادات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێڵێکى ئاسمانى ڕێگە بە بەکار هێنانى ئامێرە بێتەلەكان نادات

هێڵی ئاسمانی ئێران ڕێگه‌ به‌سه‌رنشینه‌كانی نادات ئامێرە بێتەلەكان هه‌ڵگرن له‌كاتی گه‌شته‌كانیاندا. 

هێڵی ئاسمانی هوما له‌ ئێران داوای لە سەرنشینانی كردووه‌ له‌كاتی گه‌شتكردنیان له‌ نێوان تاران و بەیروت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئامێری بێته‌ل له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵنه‌گرن. 

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی ئاسمانی هوما له‌ ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سنوردارکردنە تەنانەت بۆ بارهەڵگر و جانتا و جانتای ناو فڕۆكه‌، کە بە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت تێدەپەڕن جێبەجێ دەکرێت. 

پێشتریش دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان، داوای لە سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی کرد کە لە لوبنان کاردەکەن، سەرنشینەکان ئاگادار بکەنەوە هەڵگرتنی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندیکردن بۆ ناو فرۆكه‌ قەدەغەیە. 

دوای ئێران و لوبنان وڵاتی قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، هیچ سەرنشینێک مافی هەڵگرتنی هیچ جۆرە ئامێرێكی بێته‌لی نییه‌ له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه