Kurdistan Press - هاکان فیدان : ئێستا ئیسرائیل هاتووەتە لوبنان، دوای لوبنان بەرەو کوێ دەڕوات؟ هاکان فیدان : ئێستا ئیسرائیل هاتووەتە لوبنان، دوای لوبنان بەرەو کوێ دەڕوات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاکان فیدان : ئێستا ئیسرائیل هاتووەتە لوبنان، دوای لوبنان بەرەو کوێ دەڕوات؟

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر دۆخی لوبنان بۆ کەناڵی تەرەتە خەبەری تورکی قسەی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نەتەنیاهۆ خواستی فراوانکردنی بازنەی شەڕەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

وێنە گەورەکە: تورکیا هەر لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل، لەبەرەی حەماسە و داوای لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کردووە نەتەنیاهۆ بوەستێنن بەر لەوەی ئاگری ئەم شەڕە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەشەنە بکات.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای گەیشتن بە ئامانجەکانی لە غەززە، ئێستا ئیسرائیل هاتووەتە لوبنان، دوای لوبنان بەرەو کوێ دەڕوات؟ کار لەسەر چ ئامانجێک دەکات؟ هەندێک پێشبینیمان هەیە سەبارەت بەم بابەتە، با بۆ ئێستا ئەو پێشبینیانە لەلای خۆمان بهێڵینەوە.

لەلایەکی دیکەوە: تورکیا پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بە هۆکارێک بۆ بەردەوام بوونی ئەم شەڕە دەزانێت، ڕۆژئاوا بە وڵاتانی بەشدار لە ڕژانی خوێنی هاووڵاتیان تۆمەتبار دەکات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه