ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگهیاند، خەیاڵی نهتنیاهۆ و چەتەکانی نزیکی دەبێتە مۆتەکە لێیان، فەڵەستین ئازاد دەبێت و لوبنانیش بە ئازادی دەمێنێتەوە، "ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانی و ناوچەیی".
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دوای سەردانیکردنی هەردو وڵاتی ئەلبانیا و سڕبیا، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ناو فڕۆکە، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و رایگهیاند، "ئەوەی دەبینرێت، هەڵوێستێکی ڕون و پێداگرانەیە، هەڵوێستی بەڕێز باخچەلی لە خەبات بۆ دیموکراسی وڵاتەکەمان مانادارە، ناکرێت هەڵوێستەکەی باخچەلی بەلاوە بنێین، ساڵانێکی زۆرە باسی ئەوە دەکەین، ئەو هەنگاوەی باخچەلی زۆر زۆر گرنگە، بە گرتنەبەری ئەو هەڵوێستانە و زیادبونیان، ئەوە لێکتێگەیشتن و کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی زیاتر بۆ دەستوری نوێ دەستەبەر دەکەین".
ئاماژهی بهوهشكرد، "خەیاڵی نهتهنیاهۆ و چەتەکانی نزیکی دەبێتە مۆتەکە لێیان، فەڵەستین ئازاد دەبێت و لوبنانیش بە ئازادی دەمێنێتەوە، ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانی و ناوچەیی، ئەوانەی ئەرکیان پاراستنی ئاشتی جیهانە، پێویستە ئەو هەڕەشەیە کۆتایی پێ بهێنن، بەرەنگاری هەمو جۆرە تیرۆرێک دەبینەوە و ڕوبەڕوی دەوەستینەوە، هەمو کاتێک ئامادەین بۆ چارەسەری کێشەکانمان بە ڕێگەی غەیری تیرۆریستییەوە".
ئهوهشی خستهڕو، "با هەمو لایەک ئاسودە بن و ئەوانەی ئاسایشی گەلەکەمان تێک دەدەن و دەبنە هەڕەشە، سزای خۆیان دەچێژن، ڕێگە نادەین هەست بەوە بکرێت کە سزایەک لە ئارادا نییە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە سزاکان ئەنجامی هەیە و چاکسازی لێدەکەوێتەوە، ڕێکاری پێویست دەگرینەبەر، لە هەر سیستەم یان دامەزراوەیەک کەموکۆڕییەک ببینین بە زوترین کات کێشەکە چارەسەر دەکەین، هەنگاوەکان لە بواری ئاسایش، دادوەری و میدیادا دەبینین".
سهرۆك كۆماری توركیا وتیشی، "بەو گۆڕانکارییانەی کە لە سیستەمی سزای لەسێدارەداندا جێبەجێمان کرد، ئەوەی تاوانێک ئەنجام دەدات بە دڵنیاییەوە دەزانێت کە تووشی بەندیخانە دەبێت".
وەڵام بدەوه