Kurdistan Press - کاتى هێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاندرا کاتى هێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى هێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاندرا

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لەبارەی هێرشە چاوەڕوانكراوەكەیان بۆ سەر ئێران چەند نهێنی و زانیارییەكی نوێی ئاشكرا كرد.

یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە كاتی سەردانی بنكەیەكی ئاسمانی وڵاتەكەی رایگەیاند: دوای هێرشكردنمان بۆ سەر ئێران، ئینجا هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی و هەموو جیهان دەزانن ئاستی خۆئامادەكردن و پلانەكانمان چی بووە.

ئەم هێرشەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئیسڕائیل ئەنجامی بدات، دوای ئەوە دێت كە لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئێران لە رێگەی سەدان مووشەكەوە هێرشی كردە سەر ئەو وڵاتە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوێنێ سێشەممە بەسەردانێك گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی ئیسڕائیل، لە كۆبوونەوەكەدا بلینكن و نەتانیاهۆ تاوتوێی پلانەكانی هێرشكردنە سەر ئێرانیان كردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه