ئەمڕۆ یەکشەممە 3/11/2024، پێگەی هەواڵی (the times of israel) بڵاوی کردەوە: "لە ئەگەری بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش هەم ئامانجەکانی لە عێراق دەستنیشان کردووە و هەم هۆشدارییشی داوەتە عێراق."
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە زاری چەند بەرپرسێکەوە ئاشکرای کردووە: "مانگە دەستکردەکان چاودێریی تارانیان کردووە کە کار دەکات بۆ گواستنەوەی مووشەکی بالیستی و کەرەستەی پەیوەندیدار لە ئێرانەوە بۆ خاکی عێراق، بە ئامانجی گریمانەکراوی بەکارهێنانی لە هێرشێکی چاوەڕوانکراوی داهاتوو بۆ سەر ئیسرائیل."
هەروەها لەو هەواڵەدا هاتووە: "ئیسرائیل چاودێری و دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و هەروەها ئامانجەکانی دەوڵەتی عێراق دەکات و هۆشدارییشی داوەتە عێراق کە دەبێ میلیشیاکان کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگرییان لێ بکات لە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان، دەنا هێرشی دەکاتە سەر عێراق"
باس لەوەش کراوە، عێراقییەکان نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەوەی ئێران و میلشیاکانی سەر بە (بەرەی مقاومەی ئیسلامی) خاکی عێراق بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی شەڕەکان لە خاکی خۆی دوور بخاتەوە و وڵاتەکە لە جەنگێکی هەرێمییەوە تیوە بگلێنێ.
کاربەدەستانی ئێران تادێت هەڕەشەی هێرشی دیکە دەکەنە سەر ئیسرائیل لە کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل لە 26ی ئۆکتۆبەری 2024 بۆ سەر کۆماری ئیسلامی کە بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئێرانی کوژران.
هێرشەکە کە ئیسرائیل بە هێرشی (تۆڵەسەندنەوە) ناودێری كرد، هەفتەیەک دوای هێرشی 1ی ئۆکتۆبەری کۆماری ئیسلامی هات، کە ئێران بە نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە کرێکارێکی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوژرا

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه