بڕیارە سبەی شەممە لە چەندین شاری گەورەی ئیسرائیل، خۆپیشاندان دژی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەبچێت و داوادەكەن دەستلەكار بكێشێتەوە.
لە سەرەتایی دەستپێکی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، چەندین خۆپیشاندانی یەک لە دوای یەک لە چەندین شاری گەورەی ئیسرائیل بەڕێوەچوون، خۆپیشاندەران داوا دەكەن دیلەکانی دەستی حەماس ڕزگار بکرێن و نەتانیاهۆش دەستلەکار بکێشێتەوە.
بڕیارە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و حەیفا و ئۆرشەلیم بەڕێوەبچن و پۆلیسیش ئامادەکاریی تەواوی کردووە بەمەبەستی پێشگرتن لە توندوتیژی و فراوانبوونی زیاتر.
وەڵام بدەوه