لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل دا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە، محەممەد عەفیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێڕشێکی ئیسرائیل ڕاس ئه لنبعه لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا.
ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت محەممەد عەفیف بووە و ئامانجەکەیان سەرکەوتوو بووە،ئەوەش بزانە: ناوچەی ڕاس ئەلنەبەعە دەکەوێتە ناوەندی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
محەممەد عەفیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنەکانی حیزبوڵڵا، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند “بەردەوام دەبین لە بەئامانج گرتنی ماڵی نەتانیاهۆ، کوشتنی محەممەد دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هێرش کرایە سەر ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ.
وەڵام بدەوه