Kurdistan Press - ڕێبەری ئێران پەیامێکى توندى نارد بۆ بنیامین ناتانیاهو ڕێبەری ئێران پەیامێکى توندى نارد بۆ بنیامین ناتانیاهو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێبەری ئێران پەیامێکى توندى نارد بۆ بنیامین ناتانیاهو

ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگای لاهایەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بەس نییە و، پێویستە ناتانیاهو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەربکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، خامنەیی لە تاران گوتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی هێزە میلیشیایەکان (بەسیج)ی سەربە سوپای پاسداران کردووە.

خامنەیی ئاماژەی بەو تاوانە نامرۆڤانە کرد کە ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان ئەنجامیداون و، ڕایگەیاند: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهو دەرکراوە، ئەمە بەس نییە. سزای ئەو لەسێدارەدانە. پێویستە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو سەرکردە ئیسرائیلییانە دەربکرێت کە لە دەسەڵاتدان.

ڕێبەری ئێران ڕاشیگەیاند: بۆردومانکردنی خانووی خەڵکی لە غەززە و لوبنان سەرکەوتن نییە. با شێتەکان وا نەزانن لەبەرئەوەی خانووی خەڵک و نەخۆشخانەکانیان بۆردومان کردووە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. کەس ئەوە بە سەرکەوتن نازانێت. ئەوەی ئەوان کردوویانە سەرکەوتن نییە، بەڵکو تاوانی جەنگە''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه