کەناڵی (ڕووسیا تودەی) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی، 29ی 11ی 2024، هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکیی تەنەف لە سنووری عێراق و سووریا. بەڵام هیچ زیانێکی مرۆییی ڕووداوەکە نەخراوەتە ڕوو.
هاوکات باس لەوە کراوە، ئەو هێرشانە لەلایەن ئەو گرووپە میلیشیاییانەوە کراوە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.
لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەلایەک و ئیسرائیل و حزبوڵا لەلایەکی دیکەوە، هێرشەکانی سەر بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریادا زیادیان کردووە و ئەمریکاش گرووپەکان بە "هاودەستی ئێران" تۆمەتبار دەکات.
وەڵام بدەوه