بەهۆی گواستنەوەی ئاڵۆزییەكان و شەڕی سووریا، 5 كەس لەسەر سنووری سووریا-ئەردەن كوژران و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی گواستنەوەی پشێوییەكانی سووریا و دروستبوونی شەڕ لە نێوان خەڵكی ناوچەی سوەیدا كە پارێزگایەكی سنووریی سووریایە، لەگەڵ چەكدارانی ڕژێمی سووریا، 3 كەس كوژراون و چەكدارێكی ڕژێم بە پلەی ملازمی یەكەم كوژراوە و یەكێكی دیكەشیان بریندار بووە.
شەڕ و ئاژاوەكە ئەمڕۆ ئێوارە 30ی 11ی 2024، لە نێوان خەڵكی ناوچەكە و چەكدارانی ڕژێم لە گوندی ئوم شامییە لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نزیك سنووری ئەردەن ڕووی داوە و چەكدارانی ڕژێم هەرسێ كوژراوی گوندەكەیان بردووە.
لە بەرانبەردا خەڵكی ناوچەكە 24 كاتژمێریان داوە بە چەكدارانی ڕژێمی سووریا، تاكوو لاشەكان ڕادەست بكەنەوە، ئەگەر نا هەڕەشەی هێرش و تێكدانی دۆخەكەیان كردووە.
وەڵام بدەوه