دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی عێراقەوە جڵەوی ئێران بکات و هەموو ئەو ڕێگایانە لە ئێران قەدەغە بکات کە لە عێراقەوە چەک بۆ سووریا و لوبنان دەنێرێت.
یەکەم هەنگاوی جڵەوکردنی ئێران ئەوەیە کە ترەمپ دەیەوێت عێراق لە ئێران قەدەغە بکرێت، تاوەکو ئێران نەتوانێت لە ڕێگەی عێراقەوە نەوتەکەی بگوزێتەوە، هاوکات ئێرانیش لەڕێگەی بانکەکانی عێراق دۆلاری دەستنەکەوێت.
سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، ترەمپ و یاریدەدەرانی سوورن لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئێران، یەکەم هەنگاویشیان قەدەغەکردنی عێراقە لە ئێران تاوەکو نەوتی تێدا نەگوازێتەوە و بانکەکانی عێراقیش بەکارنەهێنێت تاوەکو دۆلاری تێدا دەست کەوێت.
هاوکات بابەتێکی دیکە کە بەلای ترەمپەوە گرنگە، قەدەغەکردنی ناردنی چەک و تەقەمەنییە لە ئێرانەوە بۆ عێراق و لەوێشەوە بۆ سووریا و لوبنان.
ئەگەر بابەتی چەک و تەقەمەنی چارەسەر نەکرێت، ترەمپ ڕێگا بە ئیسڕائیل دەدات بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی دژ بە ئێران و چەکدارەکانی.
وەڵام بدەوه