Kurdistan Press - ھەڕەشەیەک لە تورکیاوە ھەڕەشەیەک لە تورکیاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەڕەشەیەک لە تورکیاوە

‎دوای ئه‌وه‌ی كیریاكووس میتسوتاكیس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ توركیا كردبوو و رایگه‌یاندبوو، هێزی پێویستمان هه‌یه‌ به‌رگری له‌ یه‌كپارچه‌یی وڵاتمان بكه‌ین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وەڵامی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، خۆمان کات و شوێنی هێرشەکان دیاردەکەین.

‎مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 14ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،  یۆنان چاوی به پێشكەوتنەکانی تورکیا هەڵنایەت.

‎چاوشئۆغڵۆ گوتیشی: "پلانمان نییه له کۆبوونەوەی نەتەوه‌یەکگرتووەکان لەگەڵ یۆنان کۆببینەوه".

‎ده‌شڵێت: "بۆ کڕینی فڕۆکەکانی F16، کێشەمان لەگەڵ ئەمه‌ریکادا نییه".

‎دواشیكرد گرژییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆتاییان پێبێت.

‎هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، ته‌قه‌یان به‌ ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كی توركی كرد، بووه‌ هۆی نیگه‌رانبوونی به‌رپرسانی توركیا.

‎به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ركردایه‌تی كه‌ناراوه‌كانی توركیا، دوو به‌له‌می سه‌ر به‌ لایه‌نی یۆنانی، ته‌قه‌یان له‌ كه‌شتی "Anatolian" بازرگانی توركی كرد.

‎له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، مەولود چاوشئۆغڵۆ بە نوێنەرایەتی تورکیا بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم کە لە 19ی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت، دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه